بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 03-01-2020 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئەمریکادا لە بەغدا کوژران و لە میدیا عێراقییەکانیش بەمشێوەیە باس لەچۆنییەتی ئەنجامدانی هێرشکە دەکرێت.
- فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا هێرشەکەیان ئەنجامداوە
- قاسم سولەیمانی لە دیمەشقەوە بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سووری هاتووەتە عێراق
- کاژێر 11:00 گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغدا
- مەهدی موهەندیس پێشوازی لێکردووە
- کاتێک ئۆتۆمبێلەکانی لە فڕۆکەخانە دەرچوونە، لە نزیک خاڵی پشکنینی دەرەوەی فڕۆکەخانە کراوەتە ئامانج.
نووسینگەی سوپای قودسی سوپای پاسداران ناوی کوژراوە ئێرانییەکانی رووداوەکەیان بڵاوکردەوە کە بریتین لە
1. قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس
2. حوسێن جەعفەری نیا، بەپلەی عەمید لە سوپای پاسداران
3. شەهروود موزەفەری نیا بە پلەی عەقید لە سوپای پاسداران
4. هادی تارمی بە پلەی رائید لە سوپای پاسداران
5. وەحید زەمانیان بەپلەی نەقیب لە سوپای پاسداران
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەناوی ئەوکەسانە کردووە کە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوەنەتە ئامانج و پێکهاتوون لە:
1. ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
2. محەممەد رەزا جابری، بەڕێوەبەری پرۆتۆکۆلی حەشد لە فڕۆکەخانە
3. حەسەن عەبدولهادی، حەشدی شەعبی
4. محەممەد شەیبانی، حەشدی شەعبی
5. حەیدەر عەلی، حەشدی شەعبی
هەروەها ئاماژە بە کەسێکی لوبنانی کراوە لەنێو کوژراوەکان بەناوی سامر عەبدوڵڵا کە زاوای عیماد موغنییەیە( عیماد موغنییە یەکێک بوو لە فەرماندە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و لە هێرشێکی ئیسرائیل لەساڵی 2008 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا).

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ