وەزیرێکی فەرەنسا لەبارەی هەواڵی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند، بەرووی جیهانێکی مەترسیدارتردا خەبەرمان بووەوە.
ئامێلی دی مونتشالین، وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەوروپا لە حکومەتی فەرەنسا لە هەڤپەیڤنێکیدا لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە رایگەیاند، "ئێمە بەرووی جیهانێکی مەترسیدارتر خەبارمان بووەوە. سەرۆک ماکرۆن لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە قسە دەکات."
دی مونتشالین هەروەها رایگەیاند، "لەم جۆرە ئۆپەراسیۆنەدا کە دەبینین دەبێتە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکان، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت سەقامگیری و کەمبوونەوەی گرژییەکانە لە ناوچەکە."
وەزیرە فەرەنسییەکە رایشیگەیاند، هەموو هەوڵەکانی فەرەنسا لە هەموو بەشەکانی جیهان، دڵنیابوونە لە درووستکردنی هەلومەرجێکی گونجاو بۆ ئاشتی و سەقامگیری و لەم رووداوەدا لایەنگری ناکەن، بەڵام قسە لەگەڵ هەموو لایەک دەکەن.
هاوکات باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە ئێران هاۆشداریی بە هاووڵاتییانی خۆی لەو وڵاتە دا و پێیڕاگەیاندن، خۆتان لە گردبوونەوە و شوێنە گشتییەکان بە دوور بگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ