رووسیا لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداریدەدات و دەڵێت، دەبێتە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکان لەسەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی رایگەیاندووە ''کوژرانی سولەیمانی، هەنگاوێکی سەرکەشی بووە و دەبێتە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکان لەسەرانسەری ناوچەکە."
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایشیگەیاندووە، سولەیمانی بە خۆتەرخانکردنەوە پارێزەری بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران بووە و سەرخۆشیی خۆمان بە گەلی ئێران رادەگەیێنین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ