رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، چالاکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوەستێنێت.
ئێوارەی چوارشەممە 27/04/2022 محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تاران لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە. بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمیرعەبدوڵڵاهییان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانیی دوای کۆبوونەوەکە، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە رێگە لە چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی عێراق بگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "نابێت هێزە دژە شۆڕش و جوداخوازە ئێرانییەکان لە عێراق پێگەیەکی ئەمنیان هەبێت بۆ مەترسی خستنەسەر ئێران."
میدیاکانی ئێران دەڵێن، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاندووە رێگە بە چالاکیی کەس یان رێکخراوێک نادەن کە هەڕەشە بێت لەسەر ئاسایشی دراوسێکانیان.
لە دەیەی 90ی سەتەی رابردووەوە، ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بنکە و بارەگانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ قوڵایی خاکی باشووری کوردستان. ئەو حیزبانە دەڵێن، لە هەرێمی کوردستانەوە هێرش ناکەنەسەر هێزەکانی ئێران و چالاکییە سەربازییەکانیان لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ