رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر دەوروبەری شاری قومی ئێرانی هەژاند.
موحسین ئوروجی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای قوم رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 17:17 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (کاژێر 16:47 خولەک بە کاتی هەولێر) لە شەش کیلۆمەتری قووڵایی زەوی روویداوە.
موحسین ئوروجی گوتی، ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی سەلەفچگان لە دووری 40 کیلۆمەتر لە شاری قوم بووە.
سەلەفچەگان شارۆچکەیەک و 40 گوند لەخۆ دەگرێت و زیاتر لە 15 هەزار کەس دانیشتووی هەیە.
تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە رانەگەیێندراوە.
محەممەدڕەزا بەهرامی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری قوم دەڵێت، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ