شاندێکی سعودیە لە یەمەنە بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ حوسییەکان

09-04-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شاندێکی سعودیە گەیشتە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ حوسییەکان بە هیوای کۆتاییهێنان بە شەڕی هەشت ساڵەی وڵاتەکە کە زیاتر لە 150 هەزار کەسی سڤیل کوژراون و 227000 کەسیش بەهۆی برسییەتی و رووخانی ژێرخانی تەندروستی برینداربوون. 
 
میدیای حوسییەکان دیمەنی ساتی گەیشتن و کۆبوونەوەی شاندی سعودیەیان لەگەڵ بەرپرسانی خۆیان بڵاوکردووەتەوە، لەنێویاندا وێنەیەکی مەهدی مەشات، سەرکردەی سیاسەتی حوسییەکان کە تەوقە لەگەڵ محەممەد جابر، باڵیۆزی سعودیە بۆ یەمەن دەکات.

 

 
دیپلۆماتکارێکی یەمەنی بە میدیای فەرەنسی راگەیاندووە، بەرپرسانی سعودیە لە سەنعان بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی رەخساندنی ئاشتی لە یەمەن بکەن.
 
گەیشتنی شاندی سعودی بە یەمەن و کۆبوونەوەیان لەگەڵ حوسییەکانی نزیک لە تاران، تەنیا دوای مانگێک دێت لەوەی بەنێوەنگیری چین هەریەک لە سعودیە و ئێران پەیوەندییەکانیان ئاساییکردەوە و ئێستاش سەرقاڵی کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانیانن لە وڵاتانی یەکدی.
 
رۆژی پێنجشەممە 06-04-2023، بەرپرسە باڵاکانی سعودیە و ئێران لە پەکین کۆبوونەوە و بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە "ئاسایش و سەقامگیری" بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە کە چەندین ساڵە بەهۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوانیان دۆخەکە ناسەقامگیرتر و ئاڵۆزتربووە.
 
هەریەک لە عێراق و عومانیش دوو لەو وڵاتانەبوون کە رۆڵی نێوەنگیریان لەنێوان ریاز و تاران گێڕا. رۆژی شەممە، شاندێکی عومانیش لە سەنعا بوون بۆ نێوەنگیریکردنی کۆبوونەوەی نێوان شاندی سعودی و یەمەنی. 
 
ئەمریکا دەڵێت، بە مەرجێک پێشوازی لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران دەکەن رێککەوتنەکە رێگەخۆشکەربێت ئێران دەست لە "خراپەکارییەکانی" لە ناوچەکە هەڵبگرێت و مەترسیش لەسەر ژیانی ئەو 80 هەزار هاووڵاتییە ئەمریکییە دروستنەکات کە لە سعودیە نیشتەجێن.
 
هەرچی یەمەنە، لە 2014ەوە شەڕ و ئاڵۆزی تێدایە. سعودیە هاوپەیمانێکی عەرەبی لە دژی حوسییەکانی نزیک لە ئێران دروستکردووە بۆ پاڵپشتیکردن لە حکومەتی یەمەن، بەڵام ساڵێک لەمەوبەر ئاگربەستی شەڕ لە یەمەن راگەیێندرا، هەرچەند لە تشرینی یەکەمی 2022 ئاگربەستەکە بەسەرچوو، بەڵام هەردوولا بەشێوەیەکی بەرچاو پێکدادانەکانیان کەمکردووەتەوە.   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی جیهانی: جەنگ زیانی 8 ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاندووە.

بانکی جیهانی دەڵێت نزیکەی 100 هەزار خانوو و شووقە لە لوبنان وێران بوون

باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لەنێوەڕاستی بەیرووت لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج. بەگوێرەی بانکی جیهانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، 99 هەزار و 209 خانوو و شووقە وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.