رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوە سەربازی و پزیشکییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، چەکداران لە نزیک گوندێکی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تەقەیان لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کردووە، کە یەکێکیان پاسێکی نەفەرهەڵگر بووە، بەهۆیەوە سێ ئیسرائیلی کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون.
ئەو سێ کەسەی کوژراون، بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، دوو ژن و پیاوێک بوون. هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل رووداوەکەیان بە "تیرۆریستی" ناوبردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای بکەرەکانیدا کردووە، کە بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن دوو چەکدار بوون.
رووداوەکە لەنزیک گوندێک بەناوی "الفندق" لە رۆژهەڵاتی شاری قلقیلیەی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین لەسەر رێگەیەک بووە بەناوی "رێگەی 55" بووە.
ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بڵاوەیان پێکراوە و بەدوای چەکدارەکاندا دەگەڕێن.
لەدوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و لە دەستپێکی جەنگ لە غەززە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکانی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستینیش زیادیان کردووە.
بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە لانیکەم 818 فەڵەستینییان کوشتووە. هاوکات بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل، لەو ماوەیەدا لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین 25 ئیسرائیلی کوژراون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ