یەکەم ئەمیندارى حیزبوڵڵاى لوبنانى: کورد سەری مارەکەی سووریایە و بیبڕن

دوێنێ کاژێر 08:37
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوبحى توفەیلی، یەکەم ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى، مەترسیی هەندێک لایەن بەرامبەر بە دەسەڵاتى ئێستای سووریا بە "وەهم" دەزانێت و دەڵێت: "سەرى مارە کوردییەکەى ببڕن، هەموو شتێک لە سووریا کۆتایی دێت".
 
ئەو گوتانەى سوبحى توفەیلى بەشێک بووە لە گوتارێکی، کە لە 3ـى کانوونى دووەمى 2025 لە کەناڵى تاییەتى خۆى لە یوتیوب بڵاوی کردووەتەوە.
 
سوبحى توفەیلی، لەنێوان ساڵانى 1989 بۆ 1991 یەکەم ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى بووە، دەڵێت: "دەسەڵاتى ئێستا لە دیمەشق سنگکراوەیە و هەندێک لەو مەترسییانەى باس دەکرێن، ئەگەر هەیە وەهم بن، ئەگەر قسە لەگەڵ دەسەڵات لە دیمەشق بکەن، دەزانن ئەوەى مەترسییان لێى هەیە، تەنیا وەهمێکە".
 
ئەو بەرپرسەى پێشووى حیزبوڵڵا، پێشتر لەدژى دەستوەردرانى ئەو گرووپە بووە لە جەنگى نێوخۆى سووریا.
 
سوبحى توفەیلی لە بەشێکى دیکەى گوتارەکەیدا باسی لە دۆخى گشتیى سووریا و کورد دەکات و دەڵێت: "رێگەم پێبدەن بە سووریا بڵێم سەرى مارە کوردییەکەى ببڕن، ئەگەر سەرى مارە کوردییەکە ببڕدرێت، هەموو شتێک لە سووریا کۆتایی دێت، لە سوەیدا و ناوچەکانى دیکە ئەو دەنگە نەشازانە نامێنن".
 
یەکەم ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى دەشڵێت: "هەوڵێک هەیە بۆ هاندانى بەشێک لە کورد بۆ وەستان لەدژى دروستکردنى دەوڵەتى سووری و داواى پشک و فیدراڵى دەکەن هاوشێوەى عێراق و لوبنان، ئەوەش وێرانکردنی سووریایە و ئەوەیان دەوێت. نابێت کورد لە سووریا ببنە داردەستى زایۆنیزم و ئەمریکا".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی حەسەن نەسروڵڵا

ئیسرائیل وردەکاریی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات

چەند رۆژێک پێش کوشتنی، ئەفسەرێکی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل شوێنی نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات و گەورەکەی لێ ئاگاداردەکاتەوە. پاشان شلۆمۆ بەندەر، سەرۆکی ژووری هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، هەموو فەرماندەکانی نێو سوپا کۆدەکاتەوە و داوایان لێدەکات رای خۆیان لەسەر کوشتنی نەسروڵڵا بخەنەڕوو. هەموویان کۆدەنگ دەبن لەسەر ئەوەی دەبێت بکوژرێت.