نەتەنیاهوو و هاوپەیمانەکانی 64 کورسییان لە 120 کورسییەکەی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستهێنا

03-11-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پێنجەم هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵدا، بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان نەتانیاهوو و هاوپەیمانەکانی بە بەدەستهێنانی 64 کورسی لە کۆی 120 کورسی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
 
رۆژی پێنجشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2022، لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلی راگەیاند و بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکی پارتی لیکود و هاوپەیمانەکانی بوونە براوەی هەڵبژاردنەکە. 
 
هەڵبژاردنەی پەرلەمانی ئیسرائیل دەسەڵاتی رادەستی راستڕۆکان کرد. بەگوێرەی 100٪ـی دەنگە جیاکراوەکان.. رێژەی دەنگدان لەسەدا 62 بووە و پارتی لیکودی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهوو، 32 کورسی بەدەستهێناوە. پاش ئەویش پارتی یەش ئاتید بە سەرۆکایەتیی یائیر لاپیدی سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل، 24 کورسی بەدەستهێناوە. 
 
پارتی ئۆتزما یاهوودیتی زایۆنیستی ئایینی بە سەرۆکایەتیی بیزالیل سمۆتریچ کە یەکێکە لە پارتە راستڕۆ تووندەکانی ئیسرائیل و هاوپەیمانیی لیکودە، بووە سێیەم گەورەترین پارتی سیاسی لە ئیسرائیل و 14 کورسی بەدەستهێنا.
 
پارتی شاسی ئایینیش کە ئەویش یەکێکە لە هاوپەیمانەکانی پارتەکەی نەتانیاهوو، 11 کورسی بەدەستهێناوە. پارتی یەکگرتوویی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، 12 کورسی بەدەستهێناوە.
 
بەگوێرەی ئەنجامەکان، هاوپەیمانیی راستڕۆکان بە سەرۆکایەتیی لیکود، 64 کورسیان لە کۆی 120 کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستهێناوە، بەمەش دەبنە زۆرینەی کێنست و دەتوانن حکومەتی نوێ پێکبێنن. 
 
لە نیسانی 2019ـەوە تائێستا پێنج هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە ئیسرائیل کراون کە دوایینیان لە ئاداری ساڵی 2021دا بوو کە تێیدا پارتی "یەش ئاتید" بە سەرۆکایەتیی یائیر لاپید توانی بە دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆن لەگەڵ شەش پارتی دیکە لە چەپ و راست و لیستی یەکگرتوویی عەرەبەکان، حکومەت پێکبهێنێت و بنیامین نەتانیاهوو کە خاوەن زۆرترین پۆستی سەرۆکوەزیران بووە (1996 - 1999) و(2009 - 2021)، لە دەسەڵات دووربخاتەوە. بەڵام هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەسەڵاتی پێشکێشی هاوپەیمانییەکەی نەتانیاهوو کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەیدەر خەفاجی.

فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراقی لە سووریا کوژرا

ئۆتۆمبێلەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق لە سووریا کراوەتە ئامانج، دەگوترێت فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق بە ناوی ئەبو حەیدەر خەفاجی تێدا بووە.