لە شارۆچکەیەکی بچووک 62 دووانە دەژین

15-02-2016
کوردە ئەکبەر
.....
.....
نیشانەکردن دووانە
A+ A-


رووداو-AP

ئێردا، شارۆچکەیەکی بچووکی ئۆکراینە و بە هەبوونی ژمارەیەکی زۆری دووانە ناوبانگی دەرکردووە، بەوەی لە نێو 4000 کەسی دانیشتووی شارەکەدا 62 دووانە هەن و مامۆستاکانی گوندەکە دەڵێن بە ئەستەم دەتوانن منداڵە دووانەکان لێک جودابکەنەوە، دانیشوانی گوندەکەش هەبوونی ئەو حاڵەتە بۆ ئاوی بیرێکی خۆجێی پیرۆز دەگەڕیننەوە


لە قوتابخانەكانی ئێردا 20 جمك وانە دەخوێنن، ئەوەش سەختییەكی بەرچاوی بۆ مامۆستاكان درووستكردووە، چونكە ئەوان ناتوانن منداڵەکان لەیەکدی جیابکەنەوە.

ماریانا ساڤكۆ،یەكێك لە دانیشتووانی گوندەكە، دەڵیت دیاردەی زۆری جمك لەم 15 ساڵەی دواییدا زیاتر بڵاوە و هەستی پێدەكرێت.

ماریانا گووتیشی "زۆربەی جمكەكان لە 2002 ەوە لەدایكبوون، بەجۆرێك کە ساڵانە زیاتر لە 3 جمك لەم گوندەدا لەدایكدەبن، شتی خۆشیش روویدا و بووە جێی سەرنجی راگەیاندنكارەكان، ئەوەبوو تەنانەت مانگایەكی گوندەكەشمان دووانەیەكی بوو".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە