رووداو دیجیتاڵ
بووک و زاوایەکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا نزیکەی 3.4 ملیۆن لیرەی تورکیان بە دیاری بۆ هات، کە دەکاتە 405 هەزار و 902 دۆلار.
زاواکە رزگین بایرام، کوڕی نەژدەت بایرامە و لە عەشیرەتی ئەرتۆشینە، کە عەشیرەتێکی دیاری ناوچەکەیە.
ئاهەنگەکە لە ناوچەی ئەدرەمیتی وان بە ئامادەبوونی هەزاران کەس بەڕێوەچوو و 120 ئاژەڵی بچووک سەربڕدران و داوەتێکی گەورە کرا. لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتار، سیاسەتڤان، بازرگان، رۆژنامەڤان، خاوەن کۆمپانیا، وەرزشوان و کەسانی ناسراو ئامادە بوون.
میوانان بووک و زاوایان دیاری بارانکرد؛ تەنیا ئەو دیارییەی بە پارە هات، نزیکەی 3.4 ملیۆن لیرەی تورکی بوو، کە دەکاتە 405 هەزار و 902 دۆلار. ئەمە جگە لەو زێڕەی پێشکێشی بووک کرا، کە بە چەند کیلۆگرامێک دەخەمڵێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ