کشتوکاڵی ئیلام: بەرهەمهێنانی گەنم بڕێکی پێوانەیی تۆمارکرد

31-07-2023
سینا سۆما
نیشانەکردن گەنم ئیلام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لەو پارێزگایە بڕێکی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 385 هەزار تۆن.
 
ئازەرنووش عەمووزادە، بەرپرسی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام دەڵێت، دروێنەکردنی نزیکەی 98٪ـی گەنم لە سنووری پارێزگاکە تەواو بووە و تائێستا 385 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهاتووە.
 
ئازەرنووش عەمووزادە گوتی، زۆرترین بەرهەمی گەنم لە سنووری قەزای دێلۆران بووە، کە 230 هەزار تۆنە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 193 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی قەزاکە لەلایەن ناوەندە حکومییەکانەوە وەرگیراوە.
 
بەرپرسی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام گوتیشی، گەنمی ئەمساڵ لە ئیلام زۆرترین بڕە کە تائێستا تۆمارکرابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی گەنم لەو پارێزگایە 8 ساڵ پێش ئێستا تۆمارکرابوو کە گەیشتبووە 265 هەزار تۆن.
 
ئەمساڵ لە پارێزگای ئیلام لە رووبەری زیاتر لە 134 هەزار هێکتار گەنم چێنرا کە 57 هەزار هێکتار زەویی بەرئاو و زیاتر لە 77 هەزار هێکتار زەویی دێمی بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.