کوردستان
هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی شارۆچکەی پرسووسی هەدەپە و هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پرسووسی دەبەپە، لەنێو ئەو 23 کەسەدان کە بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، 23 بەرپرس و ئەندامی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان - دەبەپە بە تۆمەتی بانگەشەکردن و ئەندامبوون لە پەکەکە / کەجەکە خرانە زیندانەوە.
شەوی پێنجشەممە، 30ـی ئاداری 2023 لە رووها پرۆسەی دادگاییکردنی 24 کەس بەڕێوەچوو، کە رۆژی 27ـی ئاداری ئەمساڵ لەسەر راسپاردەی داواکاریی گشتیی رووها بە تۆمەتی بانگەشەکردن و ئەندامبوون لە پەکەکە / کەجەکە دەستگیرکرابوون.
دەستەی دادوەریی دادگە لە دانیشتنەکەی شەوی پێنجشەممە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی "تیرۆر"، دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ "رێکخراوی تیرۆر" و زیانگەیاندن بە موڵک و سامانی گشتیی، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ 23 کەس دەرکرد و یەکێکیشیان بە مەرجی دادی ئازاد کرا.
هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی شارۆچکەی پرسووسی هەدەپە و هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پرسووسی دەبەپە، لەنێو ئەو 23 کەسەدان کە بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ