رووداو - ئامەد
یانەی ئامەد سپۆر لە سێ ساڵی رابردوودا بە سەرکەوتنەکانی جەماوەرێکی زۆری بۆخۆی کۆکردووەتەوە و لە کۆی ٦٠ یاری فەرمی ٤١ یاری بردووەتەوە ، بەڵام بڕیار دراوە ، بەرپرسان لەو شارەی باکووری کوردستان بە بیانووی ناتوانن ئاسایشیان بپارێزن، رێگەیان نەدا هاندەران لە یاریگای ئامەد ئامادەبن، وەکو هەلوێستێکیش بەرامبەر ئەو بڕیارە ، یانەکە یاری بەرامبەر سیڤاس بەلەدیە سپۆر ئەنجامنەدا و داوا دەکەن ئەو ناحەقییەی بەرامبەریان کراوە هەڵبگیرێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ