رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە روو لە پارێزگاکانی چەولیک، شرنەخ، مووش، سێرت و ئێلیهی باکووری کوردستان دەکات.
بەگوێرەی هۆشدارییەکی دەزگای کەشناسی، بارانی بەلێزمە ئەو پێنج پارێزگایەی باکووری کوردستان دەگرێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت لە هەندێک شوێندا لافاو دروست بێت.
لە بەشێکی هۆشدارییەکەدا باس لەوە کراوە، لە ئەرزەڕۆم، بەدلیس، جۆلەمێرگ و بەرزاییەکانی شرناخ بەفر دەبارێت و چاوەڕێ دەکرێت لە هەندێک شوێندا زیاتر لە دوو مەتر بەفر بکەوێت.
تیمەکانی بەرگریی شارەوانی و تیمەکانی فریاگوزاریی سەر بە شارەوانییەکانی ئەو پارێزگایانە خراونەتە ئامادەباشی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و داخرانی رێگەکان بەهۆی بەفر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-11-2023، پلەی گەرما لە پارێزگای چەولیک لە نێوان 1ی ژێر سفر و 8ی سیلیزی دەبێت و هەور ئاسمانی شارەکەی داپۆشیوە. ئاسمانی شرنەخ هەور دایپۆشیوە و پلەی گەرماش لە نێوان 3-10ی سیلیزییە. هەروەها پارێزگای مووش بە هەمانشێوە ئاسمانەکەی بە هەور داپۆشراوە و پلەی گەرماش لە نێوان 1ی ژێر سفر و 7ی سەدییە.
لە پارێزگای سێرت چاوەڕێی باران دەکرێت و پلەی گەرماش لە نێوان 3-11ی سەدی دەبێت. لە پارێزگای ئێلیهـ ئەمڕۆ چاوەڕێی بارانی بە لێزمە دەکرێت و پلەی گەرما لە نێوان 1-11ی سەدییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ