بنەماڵەی پرسەکەی مزگەوتی رەشاد موفتی: هیچ پەیوەندییەکمان بە شەڕەکەوە نییە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بنەماڵەی خاوەن پرسەکەی مزگەوتی رەشاد موفتی لە شاری هەولێر، روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هیچ پەیوەندییەکیان بەو شەڕەوە نەبووە، کە ئەمڕۆ لە مزگەوتەکە لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و لیوا قەهار سابیر عەلکە روویدا.
 
رۆژی دووشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2024 کاتێک شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە هەولێر دەچێتە پرسەیەک لە مزگەوتی رەشاد موفتی، گرژی روودەدات و شەڕە تەقەی بەدوادا دێت و دوو کەس لە بنەماڵەی خاوەن پرسە بریندار دەبن.
 
دوای رووداوەکە چواری کوڕی کۆچکردوو (مامۆستا تۆفیق حمدامین مەنتک) روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو کێشەیەی ئەمڕۆ نییە کە لە کاتی پرسەی باوکمان روویداوە."
 
کوڕانی کۆچکردوو لە روونکردنەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە باوکیان نزیکەی دوو ساڵ بوو، تووشی نەخۆشی ببوو، دوو ساڵە خەمی دونیا لەسەر سەری ئەوان بووە، بە کۆچی دوایی باوکیان کۆستەکەیان زۆر گەورەتر بوو.
 
هەر لە روونکردنەوەکەیاندا دەڵێن: "بەداخەوە نەمانتوانی پرسەیەکی شایستەی ئەو باوکە میهرەبانەمان دابێنین بۆیە دووبارەی دەکەینەوە رووحی مامۆستای کۆچکردوو زیاتر ئازار مەدەن." لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا داوای لێبووردنیان لە هەموو ئەو کەسانە کردووە، کە نەیانتوانیوە بەشداری لە پرسەی باوکیاندا بکەن.
 
بنەماڵەی خاوەن پرسە، خزمی قەهاری سابیر عەلکەیە، کە لە کاتی شەڕی ناوخۆدا باوک و مامێکی قەهار لە هەولێر کوژراون، گوتەبێژی لیستی یەکێتی دەڵێت، ماڵی کۆچکردوو خێزانێکی یەکێتین، بۆیە شاڵاو کۆسرەت چووەتە پرسەکە.
 
ئاسایشی هەولێر دوای رووداوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "شاڵاوی کۆسرەت رەسوڵ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە، لەلایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیانگوتراوە کە پرسەکە بەجێبهڵێت و رەزامەندنەبوون لەسەر سەردانەکەی، چونکە لە رابردوودا دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شاڵاو شەهیدکراون، بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان".
 
ئاسایشی هەولێر باسیان لەوەشکردبووە: "پاسەوانەکانی شاڵاو بەبێ گوێدانە هیچ رێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردووەتە سەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە. لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە گوللـەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار کراوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە و لەم کارەنایاساییە بەشداربوونە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
 
هاوکات گوتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، پاسەوانەکانی قەهار، لەکاتی جێهێشتنی مزگەوت لەلایەن شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لە ناو مزگەوتەکەدا تەقەیان کردووە.
 
لە راگەیێنراوەکەی گوتەبێژی لیستی یەکێتی هاتووە: "لەکاتی بەشداریکردنی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە پرسەی کۆچکردوو (تۆفیق حاجی حەمەکە) کە خانەوادەیەکی یەکێتین، کوڕێکی (قەهاری سابیر عەلکە) لەناو مزگەوت قسەی نەشیاو دەکات، لە بەرامبەردا، لەپای رێزگرتن لە حەرەمی مزگەوت و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی میللەتەکەمان و خانەوادەی کۆچکردوو، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وەڵامی ناداتەوە پاشان، پاسەوانەکانی قەهار لەکاتی جێهێشتنی مزگەوت لەلایەن شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لە ناو مزگەوتەکەدا تەقە دەکەن".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سووتانی دارستانێکی هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

لە شەش مانگدا 508 تاوان دژی ژینگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

رۆژی دووشەممە، 30ی ئەیلوولی 2024، نەقیب فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 6 مانگی ئەم ساڵدا 508 تاوانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لە کاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی پار 658 تاوانی ژینگە تۆمار کرابوون".