دژەتیرۆر و هاوپەیمانان لە چەمچەماڵ "تیرۆرستێک" دەستگیر دەکەن

30-03-2024
ئەو ڤیدیۆیەی دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە
ئەو ڤیدیۆیەی دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە
نیشانەکردن دژەتیرۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی "تیرۆریستێک"ـی بە هاوکاریی هێزی هاوپەیمانان راگەیاند و دەڵێت؛ "خەڵکی پارێزگای دیالەیە و ئەندام بووە لە هەردوو گرووپی قاعیدە و داعش." 
 
رۆژی شەممە (30ـی ئاداری 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی دا؛ "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سنووری چەمچەماڵ، توانرا تیرۆرستێک دەستگیر بکرێت." 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکە دەڵێت "تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ئـ. ی. م. ن.) لەدایکبووی ساڵی 1972ـی پارێزگای دیالەیە." 
 
زیاتر روونکراوەتەوە؛ "دەستگیرکراوەکە پێشینەی کاری تیرۆرستیی لەنێو هەردوو رێکخراوی تیرۆرستیی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) هەبووە و، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوو بە ماددەی 4ـی تیرۆر." 
 
بەگوتەی بەڕێوەبەرایەتی گتشتی دژەتیرۆر ئەو کەسە "دوای دەستگیرکردنی، دەستبەجێ رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.