شەپۆلێکی سەرما بەشێکی باکووری کوردستان دەگرێتەوە

29-11-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی سەرما بەشێکی باکووری کوردستان بگرێتەوە، بە تایبەتی پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، ئاگری و دێرسم.
 
دوو رۆژ لەمەوبەر شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێکی باکووری کوردستانی گرتەوە و لەو کاتەوەش کاریگەرییەکەی بەردەوامە، بەتایبەتی بەیانییان هاتووچۆ زۆر زەحمەتە و زۆربەی جار جامی ئۆتۆمبێلەکان زووقم دەیگرێت؛ هەروەها شەختە لە بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان دروست دەبێت. لە پارێزگای ئاگری شەپۆلی سەرما لە دوای بارینی بەفر زیاتر بوو؛ هەروەها نێو شار و گوندەکانی دەوروبەر بە رێژەیەکی زۆر سپیپۆش بوون. لە ئەردەخانیش سەرما و سۆڵەیەکی زۆر هەیە.
 
بەگوێرەی داتاکانی دەزگای کەشناسی، پلەی گەرما ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-11-2023، لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان زیاتر دادەبەزێت؛ لە پارێزگای قەرس پلەی گەرما لەنێوان 7ـی ژێر سفر و 4ـی سیلیزی دەبێت؛ لە پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما لە نێوان 11ـی ژێر سفر و 1ـی سیلیزی دەبێت؛ لە ئەرزەڕۆم پلەی گەرما لەنێوان 8ـی ژێر سفر و 3ـی سیلیزی دەبێت؛ لە پارێزگای ئاگری پلەی گەرما لەنێوان 7ـی ژێر سفر و 4ـی سیلیزی دەبێت؛ هەروەها لە پارێزگای دێرسم پلەی گەرما لە نێوان 2ـی ژێر سفر و 7ـی سیلیزی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".