لە سنووری تەقتەق هەورەبرووسکە لە سێ کەس دەدات

29-10-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەندروستیی کۆیە دەڵێت، بەهۆی هەورەبرووسکەوە و لە سێ رووداوی جیادا لە سنووری شوان، شێخ بزێنی و تەقتەق 3 کەس برینداربوون و تەندروستیی یەکێکیشیان جێگیر نییە. 
 
ئەمڕۆ هەینی 29-10-2021 هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەورەبرووسکە 3 هاونیشتمانی لە سێ شوێنی جیا جیا برینداربوون".
 
هاوکار عەلی دەڵێت، "یەکێک لە بریندارەکان کە پێشمەرگەیە لە گوندی پەلکانە هەورەبرووسکە لێیداوە؛ پێشمەرگەیەکی دیکەش لە گوندی شیوەسوور هەورەبرووسکە لێیداوە و برینداربووە؛ تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە".
 
سەبارەت بە کەسی سێیەم، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە گوتی، "کەسی سێیەم کرێکارێکی عەرەبە و لە حەوزی بەخێوکردنی ماسی لە تەقەتەق پاسەوانە؛ هەورەبرووسکە لێیداوە و ئێستا تەندروستیی باشە و لەسەر خواستی خۆی رەوانەی ماڵەوە کراوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."