رووداو دیجیتاڵ
مەنسور یاقووتی، نووسەر، وەرگێڕ و رەخنەگری نێوداری کورد لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ (شەممە، 28-12-2024) مەنسور یاقووتی، نووسەر، وەرگێڕ و رەخنەگری نێوداری کورد، لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مەنسور یاقووتی، ساڵی 1949 لە گوندی کیوەنانی سنووری کرماشان لەدایکبووە، چەندین رۆمان، کتێب و لێکۆڵینەوەی نووسیوە کە بەشێکیان کراونەتە کوردیی شێوەزاری سۆرانی.
نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد، عەزیز گەردی، چەند کتێبێکی ئەو نووسەرەی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، دیارترینیان ئەمانەن:
- چرایەک لەسەر مادیان کۆ
- بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک
- لاوەچ
- کرمانج
مەنسور یاقووتی، دوای ماوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی دا لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ