رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی ئاڤاشین و گارە لە هەرێمی کوردستان 13 سەربازی تورکیا کوژراون؛ سوپای تورکیاش گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، هێزەکانیان لە 24 کاژێری رابردوودا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و گارە رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 13 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چوار سەربازیش برینداربوون.
هاوکات رۆژی 28ی تشرینی یەکەمی 2022، وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەریلاکان لە ناوچەی گارا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج.
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 437 گەریلا و کوژرانی 63 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 179 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 144 گەریلای راگەیاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ