سوپاسنامەی بنەماڵەی شەهید شیفا گەردی

28-02-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن شیفا گەردی
A+ A-

بەناوی بنەماڵەی شەهید شیفا گەردی ، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە دەكەین بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، كە بە پەیام و بەشداربوونی نوێنەریان كاك سیداد بارزانی و، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی كە بە پەیام و بەشداری نوێنەریان بەڕێز دلۆڤان بارزانی بەشداری پرسەكەیان كرد.

هەروەها سوپاسی بەشداریكردنی بەڕێز مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و، ئامادەبوونی بەردەوامی كەسایەتییەكانی بنەماڵەی بارزان دەكەین لە پرسەی شیفا گەردیدا.

هەروەها سوپاسی خۆمان ئاراستە دەكەین بۆ : سەرۆك كۆماری عێراق ، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، بەرپرس و كەسایەتییەكانی هەموو لایەنە سیاسییەكان ، فراكسیۆن و وەزیر و پەرلەمانتارانی عێراق و كوردستان ، بەرپرسانی حیزبی و بەرپرسانی ئەمنی و فەرماندەو پێشمەرگەكان ، باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی وڵاتان ، رێكخراو و كۆمەڵە و سەندیكا و دەزگاكانی راگەیاندن و كۆمەڵگەی مەدەنی. دەزگا راگەیاندنە جیهانییەكان ، كەسایەتی و سەرۆك عەشیرەتەكانی كوردستان ، خەڵكی خۆشەویستی هەر چوار پارچەی كوردستان .

بەشداری ئێوە هەمووان بووە هۆی ئەوەی لەخەمی ئێمە كەمبكەنەوە. سوپاسی ئەو جەماوەرە خۆشەویستە دەكەین كە لە مەراسیمی گواستنەوە و بەخاكسپاردن و پرسەكەیدا بەشداربوون . خۆمان بە قەرزارداری هەمووتان دەزانین.

بێگومان شەهید شیفا یەكەم شەهید و دوا شەهیدی بنەماڵەكەمان نابێت ، ئێمە هەمووكات ئامادەین گیان بەختبكەین لەپێناو كوردستانێكی سەربەخۆ و ئارام . ‎

سەرشۆڕی بۆ دووژمنان و تاریكپەرستان
‎شەكاوەبێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان
 
موسا گەردی لەجیاتی
‎بنەماڵەی شەهید شیفا گەردی
28/2/2017

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە