بەربژێری دهۆک زۆرترین و هەڵەبجە کەمترین دەنگدەرى خاوەن بایۆمەتری بەردەکەوێت

27-09-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەراورد بەو دەنگدەرانەى کارتى بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، بەربژێرانى دهۆک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان زۆرترین دەنگدەری خاوەن بایۆمەترییان بەردەکەوێت، کە زیاتر لە سێ هەزار کەسن، هەڵەبجەش لە ریزبەندى کۆتاییدایە بە زیاتر لە هەزار دەنگدەر بۆ هەر بەربژێرێکى.  
 
2 ملیۆن و 900 هەزار و 865 کەس کارتى بایۆمەترییان لە هەرێمى کوردستان کردووە، کە دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام ئەوانەى کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 685 هەزار و 466 دەنگدەر و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکو بەر لە رۆژى دەنگدان کە 20ى تشرینى یەکەمە.
 
سلێمانى: هەر بەربژێرێک و دوو هەزار دەنگدەر
 
لە بازنەى سلێمانى 970 هەزار و 691 دەنگدەر کارتى بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە کە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن، لەو بازنەیە کە 38 کورسی بۆ دیاریکراوە، دووانیان کورسیی کۆتای تورکمان و کریستیانن.
 
زۆرترین بەربژێر لە سنوورى پارێزگاى سلێمانین، کە 516 بەربژێرن، 354 یان پیاون و 162 یان ژنن.
 
بەو پێیە هەر بەربژێرێک زیاتر لە هەزار و 881 دەنگدەرى بەردەکەوێت، کە کارتى بایۆمەترى وەرگرتووەتەوە و دەتوانێت دەنگ بدات.
 
هەولێر: هەر بەربژێرێک دوو هەزار دەنگدەری بەردەكەوێت
 
لە بازنەى هەولێر 943 هەزار دەنگدەر کارتى بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، کە دەتوانن بەشداربن لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانیان لەو 34 کورسیەى کە بۆ ئەو بازنەیە دیاری کراوە، کە دوو کورسییان کۆتاى کریستیان و تورکمانن.
 
 395 بەربژێر لەو بازنەیە هەن، 277 یان پیاو و 118 یان ژنن، بەو پێیە هەر بەربژێرێک دوو هەزار و 626 دەنگدەرى خاوەنى بایۆمەترى بەردەکەوێت.
 
دهۆک: زۆرترین دەنگدەر بەر بەربژێرەکانیان دەکەون
 
لە بازنەى دهۆک 711 هەزار و 958 دەنگدەر کارتى بایۆمەترییان وەگرتووەتەوە، کە دەتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ئەو بازنەیە کە 25 کورسی هەیە و یەکێکیان کۆتاى کریستیانە. 
 
لە دهۆک 226 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، 160 یان پیاو و 66 یان ژنن، بەو پێیە هەر بەربژێرێک سێ هەزار و 150 دەنگدەری بەردەکەوێت، کە زۆرترین ژمارەیە بەرامبەر بە بازنەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان.
 
هەڵەبجە: کەمترین بەربژێر و دەنگدەر
 
لە بازنەى هەڵەبجە 59 هەزار و 790 دەنگدەر کارتى بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن بەشداربن لە دیاریکردنى نوێنەرانیان بۆ پەرلەمانى کوردستان، لە کۆى ئەو سێ کورسییەى بۆ ئەو بازنەیە دیاری کراوە. 
 
ئەمە یەکەم جارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە سلێمانى جیا بکرێنەوە.
 
لە هەڵەبجە 54 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، 32 یان پیاو و 22 یان ژنن و یەک بەربژێرى سەربەخۆى تێدایە.
 
بەگوێرەى ئەو کارتە بایۆمەترییانەى لەو بازنەیە وەرگیراونەتەوە، هەر بەربژێرێک لە هەڵەبجە هەزار و 107 دەنگدەرى بەردەکەوێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپبارانکردنی باشووری کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە. وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە.

هەسەدە: تورکیا باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا ناوچەی پردی قەرەقۆزاخ و باشووری شاری کۆبانێ "بە چڕی" تۆپباران دەکات. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و دەوروبەری.