باڵیۆزی فیلیپین بۆ سەرۆک بارزانی: پێشمەرگە لە وڵاتەکەم رێز و پێگەی تایبەتی هەیە

26-10-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد. باڵیۆزی فیلیپین رایگەیاند، پێشمەرگە لە وڵاتەکەی رێز و پێگەی تایبەتی هەیە.
 
رۆژی سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جێنێرۆسۆ کالونج، باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی کردووە لە خەباتی گەلی کوردستان و "پێزانینی هەبوو بۆ خۆڕاگریی گەلی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر" و رایگەیاندووە "لە وڵاتەکەیدا پێشمەرگە رێز و پێگەی تایبەتی هەیە".
 
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆر و هزری تووندڕۆیی و، چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان ئاڵوگۆڕ کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئەو ڤیدیۆیەی ئاسایش لەبارەی گرووپەکە بڵاویکردەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی داعش رادەگەیێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی دەستگیرکردنی "گرووپێکی مەترسیداری داعش" رادەگەیێنێت و دەڵێت، "ویلایەتی کوردستان"ـی هەڵوەشاندووەتەوە و تۆڵەی شەهیدانی قەرەداخ و ناوشوانی کردووەتەوە.