وادەی جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دووکاندارانی دهۆک درێژکرایەوە

25-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
سۆلین حەمەدەمین - دهۆک

لەسەر داواکاری دووکاندارانی بازاڕی دهۆک مۆڵەتی جێبەجێکردنی رێکاری رێگری لە ئاگرکەوتنەوەی بازاڕ لەلایەن بەرگریی شارستانی دهۆک و لیژنەی تایبەتەوە دیاریکرابوو، درێژکرایەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، دوا مۆڵەت کۆتایی مانگی 12یە.
 
چوارشەممە، 25ی ئەیلوولی 2024 عەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە دوای ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ، لیژنەیەکی باڵا پێکهێندرا لە 8 فەرمانگەی دهۆک پێکهاتبوون، کۆمەڵێک رێنمایی دەرکرا بۆ رێگری لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە.
 
عەمید حەسەن گوتی: "بە گوێرەی رێنماییەکانی پێویستە ئەو دووکاندارانەی کەلوپەلەکانیان بە پەڕۆ یاخود پەردە داپۆشیوە بیگۆڕن بۆ جامخانە و دەڕاب، پێوستە کارەبای نێو بازاڕەکان بە شێوەیەکی دروست و شارەزایانە ببەسترێت، نابێت نایلۆن و فلینە لە دیکۆری دووکانەکاندا بەکاربهێندرێن".
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەدا هەندێک لە دووکاندارەکان پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، بۆیە 40 دووکانداریان دایە دادگا، دواتر لەسەر داواکاریی خاوەن دووکانەکان کاتەکەیان بۆ 31ی کانوونی یەکەم درێژکردەوە.
 
لە رۆژی دووشەممە 1ی نیسانی ئەم ساڵ، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێی شاری دهۆک کەوتەوە و زیاتر لە 300 دووکان سووتان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە.

مەزڵووم عەبدی: پابەندین بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا

سێشەممە، 17.12.2024، مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکێش بکەین."