فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بۆ رووداو: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە چووینە گەرمیان

25-08-2024
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە لەبارەی چوونی هێزێکیان بۆ سنووری گەرمیان بە رووداوی گوت بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە و بە هائاهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە.
 
تاڵیب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 25-8-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە، بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، زانیاریمان هەبوو لەسەر هەبوونی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە و، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، لە ناوچەکە ئەم ئۆپەراسیۆنەمان ئەنجام دا."
 
بەڵام پێشتر پێشمەرگە رەتی کردبووەوە هاوئاهەنگی لەنێوانیاندا هەبووبێت. عەقید بەختیار بێسەری، جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هێزەکە (ـی حەشدی شەعبی) زیاتر لە 150 ئامێری سەربازییان پێیە و بێ هیچ هاوئاهەنگییەک، هاتووەتە سنوورەکە."  

 

 
هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە قەزای کفریی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دەوری بیرە نەوتێکیان دا، لەکاتێکدا جگە لە پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکەدا هەن.
 
عەقید بەختیار بێسەری هەروەها گوتی  هێزەکەی حەشدی شەعبی "550 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازییان پێبووە کە نزیکەی 150 ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆدەگرێت و خەریکی جێگیرکردنی هێزەکانیانن، بەڵام دەکشێنەوە." ئەوکاتە گوتیشی "هەر ئێستا دەستیان بە کشانەوە کردووە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".