ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار و 300 دووکان لە ئامەدی باکووری کوردستان داخراون

25-01-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتی ژووری کاسبکار و پیشەوەرانی ئامەد، پار هەزار و 346 دووکاندار لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان، ناچار بوون دووکانەکانیان دابخەن. لەکاتێکدا ساڵی 2022 لە ئامەد هەزار و 150 دووکان داخرابوون.
 
عەلیجان ئەبەدینئۆغڵو، سەرۆکی ژووری کاسبکار و پیشەوەرانی ئامەد باسی لەوە کرد، یەکەمجارە رووبەڕووی داخستنی  ژمارەیەکی وەهای دووکان ببنەوە و گوتی: "وەکو ژوورەکەمان 32 هەزار ئەندامی تۆمارکراومان هەیە. هەروەها 30 هەزار کاسبکاری تۆمارنەکراو هەن. لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی پار لە دیاربەکر 2 هەزار و 82 شوێنی کار رووخان و 20 کاسبکاریش لە نێویاندا گیانیان سپارد. هێشتا دووکان داخستن درێژەی هەیە و لە 100 کەس 20یان بێ کارن".
 
سەبارەت بە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە، عەلیجان ئەبەدینئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین جار چووەتە ئەنقەرە و گوتی: "پێویستە قەرزێکی 750 هەزار لیرەیی (نزیکەی 24 هەزار و 800 دۆلار) بە کاسبکاران بدرێت، بەجۆرێک دوای دوو ساڵ ئینجا کاسبکاران دەست بە دانەوەی بکەن".
 
سەرۆکی ژووری کاسبکار و پیشەوەرانی ئامەد هەروەها رایگەیاند، زۆربەی کەرتەکانی کار کەوتوونەتە ژێر گوشاری قەرز و پێویستە حکومەتی تورکیا لێبووردنێک بۆ سووککردنی قەرزەکان دەربکات. 
 
رۆژی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان مەڕەشی باکووری کوردستان بوو، 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکانی مەرەش و دەوروبەری، 50 هەزار کەسی تێپەڕاند. ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر کەرتەکانی کار و کاسبکاران دروستکرد. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".