قایمقامی ئاکرێ: چەندین پرۆژەی ستراتیژیی وەبەرهێنان لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

25-01-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، بۆ ساڵی 2024 چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بواری وەبەرهێنان لە سنووری قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن، کە بەشی زۆری پرۆژەکان رەزامەندییان وەرگیراوە و لە نزیکترین کاتدا رادەگەیێندرێن.
 
د. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی مژار بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ پرۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان کە چاندنی داری زەیتوون و دروستکردنی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی رۆنە لە ئاکرێ جێبەجێدەکرێت، هەروەها پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگامان هەیە لە ناحیەی گردەسێنی سنووری قەزای ئاکرێ و لە بجیلیش پرۆژەیەکی گەورەی بەخێوکردنی ماسی هەیە.
 
قایمقامی ئاکرێ گوتی، "لە بواری گەشتیاریش چەندین پرۆژەی گرنگمان هەن، لەوانەش دروستکردنی شاری یاری ئاکرێ، کە ئێستا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، پرۆژەی تێلەفریکی ئاکرێش پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە و بڕیارە لە ساڵی 2024 جێبەجێبکرێت".
 
لەبارەی خراپی رێگەوبان بەتایبەت رێگەی گوندەکان، قایمقامی ئاکرێ ئاماژەی بەوەکرد، لە بواری ر‌ێگەوبان چەندین پرۆژەی گرنگیان جێبەجێکردوون، قیرتاوکردنی رێگەی سەرەکی ئاکرێ و فراوانکردنی رێگەی سەرێ گرێ، هەروەها تونێلی پێرس کە 3 هەزار مەترە و پرۆژەیەکی گرنگە.
 
دلاوەر بۆزۆ لەبارەی پرۆژەی ئاوی ئاکرێش گوتی، "ئێستا کار لە پرۆژەکە دەکرێت، کە دەتوانێت 90٪ی کێشەی کەمئاوی لە ئاکرێ چارەسەر بکات". هەروەها گوتی، هەر ئەم ساڵ سێ یاریگەی وەرزشی لە ئاکرێ و گردەسێن و دینارتە نۆژەنکراونەتەوە و لە قۆناخی کۆتاییدان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.