رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت رایگەیاند، هەرچەندە هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکانی هەڵەبجە لەگەڵ ئێران ئاساییە، بەڵام بە نووسراوی فەرمی داوایان کردووە بکرێنە فەرمی، بۆئەوەی 24 کاژێر کراوە بن.
ئەمڕۆ سێشەممە نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ کێشەیەک لە دەروازە سنوورییەکانی پشتە و شوشمێ نییە، بەڵام هێشتا نەکراونەتە فەرمی و ئێمە بە نووسراوی فەرمی داوای بەفەرمی کردنیانمان کردووە."
ئێستا ئەو دوو دەروازە سنوورییە تەنیا لەکاتی دەوامدا کراوەن، ئەگەر دەروازە سنوورییەکان بکرێنە فەرمی، 24 کاژێر کراوە دەبن. نوخشە ناسیح دەڵێت، "بۆ بەفەرمی کردنیان پێویستمان بە کارمەندی زیاترە، بۆ ئەوەش داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کردووە."
دوو دەروازەی سنووری لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئێراندا هەن، پشتە و شوشمێ (تەوێڵە)، هەردووکیان نیمچە فەرمین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ