رووداو - دهۆک
لە پارێزگای دهۆک نرخی نان و سەموون گرانبووە، بەگوتەی خاوەن سەمونخانەکانیش، ئەم گرانییە بەهۆی ئەوەیە حکومەت گاز نادات بە خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەکان.
سەمونخانەیەکی دهۆک رۆژانە حەوت هەزار سەموون دروستدەکات، بۆ برژانی ئەم سەموونانەش پێویستی بە چوار هەزار لیتر گاز هەیە، حكومەت لە سەرەتای ساڵی 2018ـەوە گازی نەداوە سەمونخانە و نانەواخانەکانی ئەو پارێزگایە و ئەوانیش کێشی سەموونەکانیان کەمکردووەتەوە.
لە پارێزگای دهۆک هەزار و 100 نانەواخانە و سەموونخانە هەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 11 ساڵ بە بەردەوامی گازی بەسەردا دابەشکردوون.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ