کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كۆنسووڵی گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر
رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار بوو، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كۆنسووڵی گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى".
دەشڵێت، "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كۆنسووڵی گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا".
بەپێی راگەیێندراوەکە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ