لە ئامەد 16 کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ستاربەکس و بێرگەر کینگ دەستگیرکران

24-06-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

ئاسایشی ئامەد 16 کەسی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر لقەکانی ستاربەکس و بێرگەر کینگ دەستگیرکرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە رۆژی دووشەممە، 24-6-2024، بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئاسایش 16 لەو هێرشکارانەیان دەستگیرکردووە کە  بەسەر لقەکانی ستاربەکس و بێرگەر کینگیان داداوە.
 
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە: "رۆژی 22ی حوزەیرانی 2024 گرووپێکی 16 کەسی لە ناوچەکانی سووڕ و کایاپناری دیاربەکر هێرشیانکردە سەر دوو شوێنکار. ئەو کەسانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران و بریارە رەوانەی داواکاری گشتیی دیاربەکر بکرێن".
 
شەوی شەممە دەوروبەری کاژێر 10:00 گرووپێک گەنج لە ئامەد بە گوتنەوەی (جەنگ، جیهاد، شەهادەت) و (تەکبیر، ئەڵڵاهو ئەکبەر) هێرشیان کردە سەر ستاربەکس و بێرگەر کینگ. 
 
ئەو گرووپە دەڵێن، ستارباکس و بێرگەر کینگ پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن. 
 
لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت؛ ئەو گرووپە گەنجە بە یەکەوە و بە گوتنەوەی درووشم هێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنانە. ئەو کەسانەی لەوێن کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن، دەترسن و هەوڵی راکردن دەدەن. هەروەها دەنگی منداڵ دەبیسترێت کە هاوار بۆ دایکی دەکات.
 
لەکاتێکدا گومانەکان لەسەر پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)ـن، ئەو پارتە کوردستانییە ئێوارەی یەکشەممە راگەیێندراوی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە کە ئەو هێرشانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەوانەوە نییە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".