رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی شیرڤانی سەر بە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، کانێکی کانزا داڕما و لە ئاکامدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە کاژێر 01:25ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 23-11-2023) روویداوە، ئەوەی ئاشکرایە داڕمان لە بەشی ژوورەوەی کانی کانزایی ئێتیباکر روویداوە، بەڵام هێشتا هۆکارەکەی ئاشکرا نەبووە.
بەگوێرەی زانیاریی کرێکارەکان، سەرەتا پێنجیان لە ژوورەوە گیریان خواردووە. دووان لەو کرێکارانە بە هەوڵی خۆیان و بە برینداری خۆیان رزگارکردووە، بەڵام سێ کرێکارەکەی دیکە گیانیان لەدەستداوە. تیمەکانی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
کەمال کزڵکایا، پارێزگاری سێرت گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بە میدیاکارانی راگەیاند، دوای داڕمانەکە بەدواداچوون کراوە و هیچ مەترسییەکی دیکە چاوەڕوانکراو نییە.
کزڵکایا گوتیشی "لە پارێزگای سێرت، لە کانی کانزایی ئێتیباکر لە سنووری شارۆچکەی شیرڤان، ئەمڕۆ کاژێر 01:25 داڕمان روویداوە. بەداخەوە پێنج لە کرێکارانمان لە ژوورەوە گیریان خواردبوو. دووانیان بە برینی سووکەوە رزگاریان بوو، بەڵام سێ براکەی دیکەمان بەداخەوە گیانیان لەدەستدا."
داڕمانی ئەم کانە کانزایە لەکاتێکدایە لە 17-11-2016ـش لە کانێکی کانزایی هەمان شارۆچکە، داڕمان روویدا و بەهۆیەوە 16 کرێکار گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکانی پەیوەست بە کانەکان لە باکووری کوردستان لە 20 ساڵی رابردوودا:
01-06-2014
پارێزگای گمگم/ ئەلبستان
یەک کرێکار گیانی لەدەستدا
11-06-2014
پارێزگای شرناخ/ کەمەرلی
3 کرێکار گیانیان لەدەستدا
18-06-2014
پارێزگای شرناخ/ داخکۆناک
یەک کرێکار گیانی لەدەستدا
06-11-2014
پارێزگای خارپێت/ خولامان
یەک کرێکار گیانی لەدەستدا
19-11-2014
پارێزگای چەولیک/ گەنچ
یەک کرێکار گیانی لەدەستدا
21-01-2015
پارێزگای سێواز/ گەمەرەک
یەک کرێکار گیانی لەدەستدا
17-11-2016
پارێزگای سێرت/ شیرڤان
16 کرێکار گیانیان لەدەستدا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ