رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە دەکرێتەوە و تۆڕی میدیایی رووداو، سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکە دەکات.
ئەمڕۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بە سپۆنسەری میدیایی رووداو دەکرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی 26ـی مانگی ئایار بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگەکەدا 214 کۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاواز بەشداری دەکەن، کە بەگشتی رێژەی 80%ـی کۆمپانیاکان نێودەوڵەتی و 20%ـیشیان نێوخۆیین.
پێشانگەکە نزیکەی 400 بڕاندی جیاواز لەخۆدەگرێت، لە رۆژی یەکەمدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشانگەکە دەکاتەوە، لە رۆژی دووەمیشدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و رۆژی سێیەمیش وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10:30 پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکاتەوە، پاشان لە پانێڵێکی تایبەتدا بەشدار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ