لیژنەی سەرژمێری بۆ رووداو: پرۆسەی سەرژمێری 5 رۆژ لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت؛ بەڵام لە عێراق بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج رۆژ راهێنان بە کارمەندەکانی سەرژمێری دەکرێت و دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-11-2024) مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو قۆناخەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو دەبێت، دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ، پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت و لەو ماوەیەدا بژمێرەکان سەردانی ماڵان ناکەن، بەڵام حکومەتی عێراق لە پرۆسەکەدا بەردەوام دەبێت بە ناوچەکانی مادەی 140ـشەوە.
 
لەبارەی هۆکاری راگرتنەکە، مەحموود عوسمان دەڵێت "ئێمە کەمێک دواکەوتووین، کارمەندەکانی سەرژمێری لەسەر فۆرمی 77 پرسیارەکە مەشق و راهێنانیان پێنەکراوە، بۆیە ئەو 5 رۆژە مەشق و راهێنان بەو 21 هەزار کارمەندەی سەرژمێریی دەکرێت، دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە."
 
مەحمود عوسمان دەڵێت هەرچی حکومەتی عێراقە، مەشق و راهێنانی بە کارمەندەکانی کردووە، کێشەی نییە و پرۆسەکە دەستپێدەکات، کە لە 22ـی ئەم مانگەوە، تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتیشی، بەو هۆیەوە لە هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ لە دوای حکومەتی عێراق، پرۆسەی سەرژمێری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی 77 پرسیارەکە تەواو دەبێت.
 
پرسیارەکانی سەرژمێریی جۆراوجۆرن، ئەوەی هەیە حکومەت دەیەوێت بۆ پلانەکانی داهاتوو بەکاری بهێنێت، بۆیە پرسیاری جیاوازی تێدایە، بۆ زانینی پرسیارەکان کلیک بکە:

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''