مەسرور بارزانی: کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراك هەزاران دەرفەتی كاریان رەخساندووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كارگەی (سلیڤانا)ی بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ كردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای (خۆشناو) دروست کراوە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 21ی ئەیلوول لەکاتی کردنەوەی کارگەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد و دووپاتی کردەوە، ئەم سایلۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتە بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی كوردستان، کە لەگەڵ كەرتی تایبەت بەپێی ستانداردی جیهانی دروست كراوە.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست ئەو کارگەیە بتوانێت خزمەتێكی باشتری جووتیارانی دەڤەرەكە بكات، هەوڵ بدەن هەرچی زووە پرۆژەكە فراوانتر بكەن و كارگەی پەیوەندیدار بۆ بەرهەمەكانی گەنم دابمەزرێنن.
 
مەسرور بارزانی باسی لەوەش كرد، "هەوڵمان داوە گرنگییەكی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خواردن بدەین، بۆیە ساڵی رابردوو لە هەموو دەڤەرەكانی كوردستان چ وەكو حكومەت و چ بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، چەندین سایلۆ و پرۆژەی چاندن و كشتوكاڵمان ئەنجام داوە."
 
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە بە كردار دەستمان بە دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرەكی كردووە بۆ بەرهەمی جووتیارانی خۆشەویست و لەم رووەشەوە بەردەوام دەبین، ئەمڕۆ بەرهەمی جووتیارانمان دەگاتە بازاڕەكانی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی، زۆر گرنگە جووتیارانیشمان ئاستی كوالێتیی بەرهەمەكانیان بە بەرزی رابگرن و چاندن و كشتوكاڵی خۆیان بە رێگەی زانستی و تەكنەلۆژیای سەردەم پێش بخەن."
 
سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە، "كشتوكاڵ یەكێكە لە تەوەرە سەرەكییەكانی بەرنامەی ئێمە بۆ هەمەجۆركردنی ئابووریی كوردستان و ئەمڕۆ پێشكەوتنی كەرتی چاندن و پیشەسازیی خۆراك بە هەزاران دەرفەتی كاری بۆ گەنجان دەستەبەر كردووە. ئامانجی ئێمەش ئەوەیە كە كۆمەڵگەی تەنیا بەكارهێنەر نەبێت و ببێتە كۆمەڵگەیەكی بەرهەمهێنەر، لەبەر ئەوە ئێمە بە هەموو جۆرێك لە پاڵپشتیی بەرهەمەكانی ناوخۆ بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئەو كارگە و پرۆژانە بەردەوام بن و بتوانن ركابەری و ململانێ لەگەڵ بەرهەمەكانی دەرەوەش بكەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

پارێزگاری دهۆک: بە گوژمەی زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێ کراون

پارێزگاری دهۆک دەڵێت، لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتدا زیاتر لە 1370 پڕۆژە لەلایەن حکومەت و کەرتی تایبەتەوە لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێ کراون، کە گوژمەکەیان دەگاتە زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار