یادی دامەزراندنی یەکێتی نزیک دەبێتەوە

22-05-2015
شادیە رەسول
رووداو
رووداو
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
رووداو - سلێمانی  

یەكێتییەكان، نزیكبوونەوەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەكەیان بە هەلێكی زێڕین دەزانن بۆئەوەی سەركردە ناكۆكەكانیان بیر لەو چەپكەگوڵە بكەنەوە، كە هەمیشە تاڵەبانی پێیوابوو یەكێتی نێو یەكێتییە و دەبێ‌ بەو شێوەیە نێوماڵی یەكێتی باشتر رابگیرێ‌.  

ماوەی ساڵێكە یەكێتییەكان نەیانبینیوە حیزبەكەیان كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەنجامبدات. تاڵەبانی سەرۆك تەنیا چارەساز بوو كە دەیتوانی لە هەر گرێكوێرەیەكی نێو حیزبەكەیدا فریادرەس بێت، بەڵام ئەمڕۆ تاڵەبانی بۆخۆشی نەخۆشە و چارەسازی هەیە، بۆیە وەك دوو ساڵی رابردوو بەشداری ئەو یادە ناكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (تۆڕی میدیای رووداو) كەوتوون، بۆ یادی 40 ساڵەی یەكێتی سەركردە ناڕازییەكانی ئەو حیزبە بەشداریدەكەن، جەلال تاڵەبانیش بە بروسكەی پیرۆزبایی بۆ یەكێتییەكان بەشداری یادەكە دەكات. 

40 ساڵ لەمەوبەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای جیابوونەوەیان لە شۆڕشی ئەیلوول، بەسەركردایەتی جەلال تاڵەبانی و لە نێو چایخانەیەكی دیمەشقی پایتەختی سووریا، خۆی وەك حیزبێكی نوێ‌ راگەیاند. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە