لە گوندی پەلکانە عەرەبی هاوردە هێرشیان کردە سەر جووتیارانی کورد؛ موختاری گوندەکە بریندارە

21-04-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
کاتی دروستبوونی گرژییەکە
کاتی دروستبوونی گرژییەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک عەرەبی هاوردە مەڕ و ئاژەڵیان بردووەتە نێو گوندی پەلکانە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە رۆژئاوای کەرکووک و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر جووتیارانی کوردی دانیشتووی گوندەکە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبووە.
 
فەرهاد حەسەن، دانیشتووی گوندی پەلکانەیە و بە هیوا حوسامەدین، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "عەرەبە هاوردەکان سەرەتا لە دوورەوە راوەستابوون و مەڕ و ماڵاتیان ناردە نێو گوندەکەوە و خەڵکیان بێزار کرد، کاتێک ئێمە قسەمان لە دژی ئەو کارەیان دەکرد، ئەوانیش بە دار و ئاسنەوە هێرشیان هێنا و شەڕ لە نێوانمان دروستبوو."
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "خەڵکی گوندەکە پێکەوە رووبەڕووی عەرەبە هاوردەکان بووینەوە و توانیمان پێکەوە لێیان بدەین و لە گوندەکە هەڵبێن، بەڵام بە ماوەیەکی کەم هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گوندەکە بڵاوەیان پێکرا و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."
 
هاوکات هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە نزیک گوندی پەلکانە رایگەیاند، لە سەرەتادا عەرەبی هاوردە لە گەنجێکی کوردیان داوە، دواتر خەڵکی پەلکانە درکیان بەوە کردووە کە نیازی هێرشکردنیان هەیە، بۆیە رووبەڕوویان بوونەتەوە.
 
 
پەیامنێری رووداو گوتی، عەرەبی هاوردە چەند خانوویەکیان لە گوندەکە هەیە، بۆیە لە بۆنەکاندا و لە رۆژانی هەینیدا بە ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە هەوڵدەدەن بچنە پەلکانە، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی. دەشڵێت، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکە نزیکەی 30 خولەکی خایاندووە و بە دار و بەرد شەڕ کراوە.
 
بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، سوپای عێراق چەند کەسێکیان لە هەردوولای شەڕەکە بردووەتە بنکەیەکی سەربازیی خۆیان، بەڵام پەیامنێری رووداو کە لەگەڵ چەند کەسێکی گوندەکە قسەی کردووە، دەڵێت، لەنێو بنکە سەربازییەکەی سوپا، چەند عەرەبێکی هاوردە بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانەوە پەلاماری موختاری گوندەکەیان داوە کە ناوی یوسفە و بە سووکی برینداریان کردووە.
 
بە گوتەی فەرهاد حەسەن، هێزەکەی سوپای عراق کەسی دەستگیرنەکردووە، بەڵام هێزی زۆریان هێناوەتە گوندەکە و لێکۆلینەوە لەگەڵ جووتیارانی کورد دەکەن.
 
گوندی پەلکانە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکووک و سەر بە شارەدێی سەرگەڕانە، لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویی جووتیارانی کورد دەدەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.