لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکە برینداربوون

21-03-2023
ئەیوب نووری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 05:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگەی بەردەڕەش - کەڵەک لە سنووری پارێزگای دهۆک رووداوێکی ھاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
لەوبارەیەوە، موقەدەم ئازاد تەھا، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و تۆیۆتا پیکابدا بووە. 
 
بەپێی زانیارییەکان، سێ بریندار لە بەردەڕەش چارەسەریان وەرگرتووە و چواری دیکەشیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی ھەولێر کراون. 
 
وەک موقەدەم ئازاد تەھا دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێکە بە ناوی "گوڵبەھار ئەمجەد." 
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو رۆژی 16-03 لانیکەم 22 کەس لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر 80 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
 
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو؛ دوو هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بوو، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبوون، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا کە لەو ژمارەیە 78یان ئافرەت بوون، هەروەها حەوت هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.