بە کردنەوەی ئاگر، یاریی ئاگرین و هەڵپەڕکێ کوردستان پێشوازیی لە نەورۆز کرد

21-03-2022
رووداو @Rudawkurdish
رێوڕەسمی نەورۆز لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رێوڕەسمی نەورۆز لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەڵپەڕکێ، پۆشینی جلوبەرگی کوردی و مۆسیقا و گۆرانیی کوردی پێشوازی لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی کرا. 
 
هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، "هیوادارم هەرچی کەسە لە کورد و غەیرە کوردەکان و هەم بەرپرس و لێپرسراوان، لە هەموو نەورۆزەکاندا ئازادی بە خەڵک بدەن و ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزن و بیگوازنەوە بۆ نەوەی داهاتوو".
 
لە رۆژئاوای کوردستانیش بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و ئاهەنگ و گۆرانی، هاونیشتمانیان پێشوازییان لە نەورۆز و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی کرد و بەیەکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
 
لە کەشێکی بەفراویدا، بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی گەرم، باکووری کوردستانیش پێشوازیی لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی کرد.
 
لە باشووری کوردستانیش، ئاگری پێشوازیکردن لە نەورۆز لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان هەڵکرا. لە ئاکرێ دیمەنەکانی نەورۆز جیاواز بوون، سەدان گەنج بە مەشخەڵەوە بەرەو لووتکەی چیای کەلێ سەرکەوتن.
 
رۆژی یەکشەممە 20ی ئادار دوایین رۆژی ساڵی 2721ی کوردی بوو، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم رۆژی ساڵی 2722 دەستپێدەکات کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی بەهار. هاونیشتمانیان بۆ پێشوازیکردن لە رۆژی نوێ و نوێبوونەوەی سرووشت، ئاهەنگیان گێڕا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.