کۆڵبەرێکی 16 ساڵان لە سنوورەکانی بانە رەقدەبێتەوە

20-01-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆڵبەرێکی 16 ساڵان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی هادی ئیختیارەدینییە. 
 
ئەو کۆڵبەرە کوردە رۆژی چوارشەممە بۆ هێنانی شتوومەک بە کۆڵ بە ناوچەی هەنگەژاڵدا پەڕیوەتەوە باشووری کوردستان و لە رێگەی گەڕانەوەدا بەهۆی قورسیی کۆڵەکەی لەو کەسانە دابڕاوە کە لەگەڵیدا بوون و لە سەرمادا رەقبووەتەوە.
 
بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە ساڵی 2022دا 43 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 215 کۆچبەریش برینداربوون. 73٪ـی کۆڵبەرەکان بە تەقەی هێزەکانی ئێران و ئەوانی دیکەش بە رووداوی سروشتی بوونەتە قوربانی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە