رووداو - هەڵەبجە
لە وەرزی پایزدا هەناری هەڵەبجە هەموو کوردستان دەتەنێت، بەشێكیشی هەرناردەی دەرەوە دەکرێت. هەڵەبجە لە هەناردا نێوبانگی هەیە و هەنارەکەی بە ئاسانی لە هەناری دیکە جیادەکرێتەوە.
دانیشتووانی هەڵەبجە هاوڕان لەسەر ئەوەی هەناری ناوچەکە زۆر باشە، بەڵام بەشێکیان پێیانوایە ئەمساڵ نرخی میوەکە بەرزە.
چاندنی رووەکی هەنار لە وەرزی بەهار دەستپێدەکات، لە مانگی تشرینی یەکەمدا پێدەگات، بەڵام ئەگەر چەند بارانێک لێیبدات بەتامتر دەبێت.
رووبەرێکی بەرفراوان لە زەوی پارێزگای هەڵەبجە کراوەتە باخی هەنار. بەگوێرەی زانیارییەکانی بەشی کشتوکاڵی هەڵەبجە ساڵانە بەرهەمی هەناری ناوچەکە نزیکەی 30 هەزار تۆنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ