نێچیرڤان بارزانی بۆ شاندە باڵاکەی عێراق: پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە

13-11-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنی کۆبوونەوەکە
دیمەنی کۆبوونەوەکە
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانى هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچيرڤان بارزانى بە شاندێکی باڵای عێراقی گوت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، گرنگ و پێويستە.
  
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 13-11-2023) پێشوازیی لە شاندێکی باڵای عێراق کرد کە بۆ تاوتوێکردنی بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هاتوونەتە هەولێر.
 
حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، سەرۆکی شاندەکەی عێراقە و دوو جێگریشی ئەندامانی شاندەکەن، کە دوێنێ گەیشتنە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی گەرمترین پرسی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، ئەویش پرسی دەستکردنە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەتیش ئامادەی بوو، ''دوايين هه‌نگاو و رێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، تاوتوێ كران.''
 
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌ پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره‌ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به‌ داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه‌، بۆيه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به‌ گرنگ و پێويست زانى.
 
گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکدان هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25ـی ئاداری ئەم ساڵەوە لە دوای بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، راگیرا.
 
بەمڕۆوە 234 رۆژ (حەوت مانگ و 20 رۆژ)ـە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، کە تائێستا زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری لە داهاتی عێراق داوە.
 
وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختى له‌ خواستى جدديى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌، خسته‌ڕوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر، زانیاری لە هاونیشتمانییەک وەردەگرن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەو خێزانانەى ئامادەنین؛ دەتوانرێت وەڵامی 77 پرسیارەکەیان لێ وەربگیرێت

ئەو خێزانانەى ناویان بۆ سەرژمێرى تۆمار نەکراوە رۆژێکى دیکەیان لە بەردەمدایە بۆ ئەو هەنگاوە، ئەو خێزانانەى ناوچە کوردستانییەکانیش کە گەڕاونەتەوە بۆ سەرژمێرى، بەبێ ئامادەبوونى خۆشیان دەکرێت زانیاری ئەو 77 پرسیارەیان وەربگیرێت کە لە کۆتایی قۆناخى سەرژمێرى دەکرێت.