رووداو دیجیتاڵ
لە کۆی 19 گومانلێكراو کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شرنەخ دەستگیرکران، یەکێکیان خرایە زیندانەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، تیمەکانی ئاسایش، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە یەک هەفتەی خایاندووە، 19 کەسیان دەستگیرکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی 'بەرەنگاربوونەوەی کردە و چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان' بەڕێوەچوو و ئەو 19 کەسە گومانی هاوکاریکردنی ئەو رێکخراوانەیان لەسەرە.
ئەو کەسانە دوای رێکارە یاساییەکان گواسترانەوە بۆ دادگە و یەکێکیان فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا. هەروەها حەوتیان رادەستی یەکەی پەیوەندیدارکران و 11یشیان قەدەخەی چوونەدەرەوەی وڵاتیان لەسەر دانرا و بەمەرج ئازاد کران.
بەگوێرەی راپۆرتی داواکاری گشتی، ئەو کەسانە گومانی هاوکاری کردن و ئەندامیەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رێکخراوی گولەنییەکانیان لەسەر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ