لە سنووری رۆژهەڵات و باکووری کوردستان بوومەلەرزە روویدا

19-06-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.1 پله‌ی رێخته‌ر روویدا و لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان هەستی پێ کرا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 13:15 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2023 لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دووری 32.21 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی قەلقەلیا سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
بەگوێرەی ئافاد چەقی بوومەلەرزەکە شاری خۆی بووە و لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان هەستی پێ کراوە. تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە رانەگەیێندراوە. 
 
رۆژی شەممە، 17ـی حوزەیرانی 2023 ناوەندی بوومەلەرزەزانیی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کاژێر 16:00ی رۆژی شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی ریختەر ناوەندی شاری خۆی پارێزگای ورمێی هەژاند.
 
زەبیحوڵڵا کازمی، قایمقامی شاری خۆی رۆژی یەکشەممە، 18ی حوزەیران گوتی، لە کاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا خەڵک رایکردووەتە دەرەوە و لەو کاتەشدا 30 کەس بریندار بوون.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''