رووداو - شنگال
لە شنگال 69 گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵنەدراونەتەوە، مەزەندە وایە هێشتا سەدان کوردی ئێزدی بە دەستی داعش زیندە بە چاڵکرابن، یاخود دوای کوشتنیان بە کۆمەڵ ژێرخاک کرابن.
خێزانە شنگالییەکان دەیانەوێت گۆڕی مردووەکانیان هەبێت و داوا دەکەن حکومەتی عێراق گۆڕە بە کۆمەڵەکان هەڵداتەوە.
نزیکەی سێ هەزار و 162 کوردی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە، قایمقامی شنگال بە وەکالەت رایگەیاند، کەس بە بایەخەوە کارناکات بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ