رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەیانیی ئەمڕۆ پێشوازيى له باڵیۆز نه‌زمى حزوورى، كونسووڵى گشتيى فه‌له‌ستين له هه‌رێمى كوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له دیدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى حزووریی كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فەله‌ستين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لەبەرامبەردا نەزمی حزوورى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فەله‌ستينى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ "ئاگربه‌ست له غه‌ززه و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ