تەرمی ژنێک لەنێو رووباری زێی گەورە دۆزرایەوە؛ 'خنکێندراوە'

دوێنێ کاژێر 05:19
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری گوندێکی ناحیەی کەلەک لە دهۆک دۆزرایەوە کە بەگوتەی پۆلیس، خنکێندراوە و فڕێدراوەتە نێو رووبارەکە.
 
تەرمی ژنەکە کاژێر 11:00ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری گوندی زەنگل دۆزراوەتەوە.
 
دلاوەر بوزە، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە رووداوی گوت، پۆلیسی کەلەک بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی قەزای خەبات تەرمی ژنەکەیان لە رووبارەکە دەرهێناوەتەوە.
 
بەپێی بەڵگەکانی پۆلیس، ژنەکە بەر لەوەی فڕێبدرێتە نێو رووبارەکە، تەلی ئاسن لە ملی ئاڵێندراوە و خنکێندراوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ژنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو ئاوەکەدا ماوەتەوە و دەموچاوی تێکچووە. تائێستا تەمەنی دیاری نەکراوە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراوەتەوە. 
 
لە لایەن پۆلیسی کەلەکەوە دۆسییە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا کوژران لەگەڵ بکوژەکە.

وەزارەتی تەندروستی: دوو لە کوژراوەکانی شەوی رابردوو پزیشک بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو لە کوژراوەکانی رووداوەکەی شەوی رابردوو پزیشکن و دایک و باوکیشیان کە کوژراون مامۆستای خانەنشینن.