ئاسایش: دکتۆرەکەی هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی چوار کەسی لە ماڵی خەزوورانی کوشتووە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە چوار کەسی لە ماڵە خەزوورانی کوشت. 
 
بەگوتەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، بە دەمانچە ئەو چوار کەسەی کوشتووە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەرکەوت تۆمەتبار(س. م. ع) کە پیشەی پزیشکە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بە کوشتنی هاوسەری و خەزوور و خەسوو و خوشکی هاوسەری."
 
ئاسایش دەشڵێت: "دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار (س. م) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
 
بە گوتەی بەشێک لە شایەتحاڵەکان کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، پێشتر کێشەی خێزانییان هەبووە. ئەمشەو زاواکەیان هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و هەر چوار کەسەکەی کوشتووە. 
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تۆمەتبارەکە، کوڕێکی خۆیشی کوشتووە کە تەمەنی کەمتر لە 10 ساڵان دەبێت. 
 

 

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، کەمال خدر مستەفا، خەزووری بکوژەکە، سەباحەت، خەسووری بکوژەکە، دکتۆرە سەنا، خێزانی بکوژەکە و سەناریا، خوشکی خێزانی بکوژەکەن.  
 
کەسوکاری تەقەکەرەکە دەڵێن، پزیشکەکە هیچ کێشەیەکی دەروونی نەبووە. دکتۆرەکە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیەک کەوتووەتە نێوانیان و بەوهۆیەوە هاوژینەکەی چووەتەوە ماڵی باوکی. شایەتحاڵێک دەڵێت، "هاوژینەکەی داوای جیابوونەوەی کردووە و دکتۆرەکەش بەرگەی نەگرتووە و ئەمشەو ئەم رووداوەی لێکەوتوەتەوە."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا کوژران لەگەڵ بکوژەکە.

وەزارەتی تەندروستی: دوو لە کوژراوەکانی شەوی رابردوو پزیشک بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو لە کوژراوەکانی رووداوەکەی شەوی رابردوو پزیشکن و دایک و باوکیشیان کە کوژراون مامۆستای خانەنشینن.