پارتی چاوی لەوەیە 7 بۆ 8 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بباتەوە

18-12-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
لایەنگرانی پارتی لە ماوەکانی رابردوودا.
لایەنگرانی پارتی لە ماوەکانی رابردوودا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا ژمارەیەکی زۆر دەنگی بەدەستهێناوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت پارتی 7 بۆ 8 کورسی بباتەوە و یەکێتیش کورسییەک تاوەکو 2 کورسی بەدەست دەهێنێت. 
 
رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە موسڵ رایگەیاند، پارتی لە سنووری بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوە.
 
رەنجە جەمال گوتی، پارتی لە گوندی دووبەردان لە کۆی 3348 دەنگ 1840 دەنگی بەدەستهێناوە؛ لە گوندی سێکانی لە کۆی 3 هەزار دەنگ 1801 دەنگی بردووەتەوە و دابەشبوونی دەنگەکان لە بەشێکی دیکەی شوێنەکانیش بەو جۆرەیە. 
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە مەخموور و گوێڕەوە هەیە، پەیام سەربەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری مەخموور گوتی، "لە ناوەندی مەخموور 5 بنکەی دەنگدانی لێ بوو. بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی دەستمانکەوتوون، پارتی دیموکراتی کوردستان 2101 دەنگی بردووەتەوە. هەروەها یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 1915 دەنگی بەدەستهێناوە. پارتی لە قەراج  2100 دەنگی بردووەتەوە، یەکێتیش 280 دەنگی بردووەتەوە".
 
رەنجە جەمال ئاماژەی بەوەکرد، لەنێو موسڵ لیستەکەی نەجم جبووری لەپێش لیستەکانی دیکەوەیە و لیستەکانی دیکەی وەک سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر و تەقەدوومیش بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی دەنگی زۆریان بەدەستهێناوە. 
 
رەنجە جەمال زانیاری لەبارەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری نەینەواش راگەیاند و گوتی، پارتی 15 هەزار و 642 دەنگ و یەکێتی 3661 دەنگی بردووەتەوە.
 
وەک پەیامنێری رووداو گوتی، پارتی چاوی لەوەیە 7 بۆ 8 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بباتەوە و لەسەر ئەو بنچینەیەش جێگری پارێزگای نەینەوا و سەرۆکی ئەنجوومەن وەربگرێت. یەکێتیش کورسییەک بۆ دوو کورسی دەباتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".